وزير العدل يستقبل رئيس اتحاد الحقوقيين ويبحث معه إعداد برامج قانونية مشتركة لتطوير مهارات الكوادر القانونية في الوزارة
استقبل معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني، اليوم الأربعاء، في مكتبه الرسمي، رئيس اتحاد الحقوقيين العراقيين السيد قاسم طعمة جودة، حيث جرى خلال اللقاء بحث آفاق التعاون والتنسيق المشترك بين وزارة العدل والاتحاد، بما يسهم في دعم العمل القانوني والمؤسسي. وأكد معالي الوزير حرص الوزارة على تعزيز الشراكة مع اتحاد الحقوقيين العراقيين، من خلال إعداد برامج تدريبية وتثقيفية مشتركة، ولا سيما في مجالات التحكيم، وإدارة الدعاوى، وصياغة المذكرات القانونية، بهدف تطوير المهارات المهنية للموظفين القانونيين ورفع كفاءتهم بما ينسجم مع متطلبات العمل العدلي الحديث. وأشار د. شواني إلى أن هذه البرامج تأتي ضمن رؤية الوزارة الرامية إلى الاستثمار في بناء القدرات البشرية، وتحسين جودة الخدمات القانونية المقدمة للمواطنين. من جانبه، أعرب رئيس اتحاد الحقوقيين العراقيين عن شكره وتقديره لجهود معالي وزير العدل في دعم الاتحاد وتوفير التسهيلات اللازمة لعمل الحقوقيين في الدوائر العدلية، مؤكداً تخفيض نسبة أجور الاشتراك للحقوقيين العاملين في الوزارة إلى (50%)، بما يسهم في توسيع قاعدة المنتمين وتعزيز الدور المهني للاتحاد وترسيخ أواصر التعاون بين الجانبين.
وەزیری داد پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی مافناسان دەکات و تاوتوێی ئامادەکردنی پرۆگرامە یاساییە هاوبەشەکان دەکەن بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی ستافی یاسایی لە وەزارەتدا ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد،لە نوسینگەی ڕەسمی خۆی پێشوازی لە بەڕێز قاسم تەعمە جەودە سەرۆکی یەکێتی مافناسانی عێراقی کرد. لە میانی دیدارەکەدا ئاسۆی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وەزارەتی داد و یەکێتییەکە تاوتوێکرا، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کاری یاسایی و دامەزراوەیی. جەنابی وەزیر جەختی لە پەرۆشیی وەزارەت کردەوە بۆ پتەوکردنی هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی مافناسانی عێراقی لەمیانی ئامادەکردنی بەرنامەی ڕاهێنان وهۆشیارکردنەوەی هاوبەشدا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ناوبژیوانی، بەڕێوەبردنی کەیسەکان، و داڕشتنی یاداشتنامەی یاسایی، بە ئامانجی پەرەپێدانی لێهاتوویی پیشەیی فەرمانبەرانی یاسایی و بەرزکردنەوەی کاراییەکانیان بەهاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکانی کاری دادیی مۆدێرندا. د.شوانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پرۆگرامانە بەشێکن لە دیدگای وەزارەت بۆ وەبەرهێنان لە بنیاتنانی توانای مرۆیی و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییە یاساییەکانی کە پێشکەشی هاووڵاتیان دەکرێت. لای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی مافناسانی عێراقی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی جەنابی وەزیری داد لە پاڵپشتیکردنی یەکێتییەکە و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ کاری مافناسەکان لە فەرمانگە دادییەکاندا دەڕبڕی، تەئکیدیشی لە کەمکردنەوەی کرێی ئەندامێتی بۆ ئەو مافناسانەی لە وەزارەتدا کاردەکەن بۆ 50%، تاوەکو ڕۆڵی هەبێت لە فراوانکردنی داتابەیسی ئەندامبوون و پتەوکردنی ڕۆڵی پیشەیی یەکێتییەکە، و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی هاریکاری نێوان هەردوولا.
