تحقيقًا لمبدأ الشفافية... وزير العدل يكشف عن ذمته المالية أمام هيئة النزاهة الاتحادية
أعلن معالي وزير العدل د.خالد شواني عن تقديم إقرار ذمته المالية إلى دائرة الوقاية في هيئة النزاهة الاتحادية بتاريخ ٢-١-٢٠٢٥، وذلك التزامًا بأحكام القوانين النافذة. وأكدت الهيئة استلام استمارة الكشف الخاصّة بالسيد الوزير، ضمن إطار جهود تعزيز الشفافية .
يُذكر أن المادة (16/ أولاً/ ج) من قانون هيئة النزاهة رقم (30 لسنة 2011) المُعدَّل تُلزم كبار المسؤولين في الدولة، بمن فيهم رئيس ونواب رئيس مجلس الوزراء والوزراء ومن بدرجتهم، بتقديم إقرار دوري عن ذممهم المالية. وتهدف هذه الإجراءات إلى ضمان نزاهة المسؤولين وتعزيز ثقة المواطنين في المؤسسات الحكومية.
ويأتي هذا الإعلان في إطار سياسة السيد الوزير لتعزيز الشفافية والامتثال للقوانين، تأكيدًا على حرصهه بتقديم نموذج يُحتذى به في الالتزام بالمعايير المهنية.
بەمەبەستی بەدیهێنانی پرەنسیپی شەفافیەت:
وەزیری داد ئەستۆ پاکی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات
بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد ڕایگەیاند، لە 2/1/2025، بە پابەندبوون بە بڕگەکانی یاسا کارپێکراوەکان، ئەستۆ پاکی خۆی پێشکەش بە فەرمانگەی خۆپاراستن لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کردووە. دەستەکەش وەرگرتنی فۆڕمی ئەستۆ پاکی جەنابی وەزیری پشتڕاستکردەوە، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی شەفافیەت.
جێی ئاماژەپێکردنە کە مادەی (١٦/یەکەم/ج) لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی ژمارە (٣٠ی ساڵی ٢٠١١) گەورە بەرپرسانی دەوڵەت، لەنێویشیاندا سەرۆکوەزیران و جێگرەکانی سەرۆکوەزیران، وەزیرەکان و ئەوانەی لە پلەیاندان، پابەند دەکات بە پێشکەشکردنی ئەستۆ پاکی خولاوی. ئەم ڕێوشوێنانە ئامانجیان دەستەبەرکردنی دەستپاکی بەرپرسان و پتەوکردنەوەی متمانەی هاووڵاتیانە بە دامودەزگاکانی حکومەت.
ئەم ڕاگەیاندنەش لە چوارچێوەی سیاسەتی جەنابی وەزیردایە بۆ پتەوکردنەوەی شەفافیەت و پابەندبوون بە یاساکان،و دووپاتکردنەوەیەکی پەرۆشیی بۆ پێشکەشکردنی نمونەیەکی ڕێزلێگیراو لە پابەندبوون بە ستانداردە پیشەییەکان.