أكد وزير العدل، د. خالد شواني، التزام الوزارة بدعم جهود هيئة النزاهة في مكافحة الفساد وتعزيز الشفافية، مشيدًا بدورها في حماية المال العام وترسيخ قيم النزاهة في مؤسسات الدولة.
جاء ذلك خلال زيارته إلى الأكاديمية العراقية لمكافحة الفساد، حيث بحث مع رئيس هيئة النزاهة، د.محمد علي اللامي، سبل تعزيز التعاون، خصوصًا في الإجراءات الوقائية لمكافحة الفساد، مع التركيز على تطوير آليات العمل في دوائر التسجيل العقاري والإصلاح.
وفي حلقة نقاشية بعنوان "تجربة الوزارة العملية في مكافحة الفساد"، استعرض د.شواني تجربة الوزارة في إعادة تقييم العقود المهمة وتشخيص مكامن الفساد، مشددًا على أهمية الأتمتة في تيسير الخدمات، ومؤكدًا استمرار التعاون مع هيئة النزاهة لتعزيز الشفافية وحماية المال العام.
 
لەمیانی بەشداریکردنی لەبازنەیەکی گفتوگۆی دەستەی دەستپاکی...
وەزیری داد تەئکید لەپاڵپشتیکردنی ئەرکەکانی دەستپاکی لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وپتەوکردنی شەفافیەت دەکاتەوە
دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد تەئکیدی لەپابەندبوونی وەزارەت بەپاڵپشتیکردنی ئەرکەکانی دەستەی دەستپاکی لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وپتەوکردنی شەفافیەت کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی لەپاراستنی سامانی گشتی وچەسپاندنی بەهاکانی دەستپاکی لەدامەزراوەکانی دەوڵەت کردەوە.
جەنابی وەزیر لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەکادیمیای عێراقی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەگەڵ دکتۆر محەمەد عەلی لامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕێکارەکانی پتەوکردنی هاریکارییەکان تاوتوێکرد، بەتایبەتی لەڕێکارەکانی خۆپاراستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەگەڵ تیشک خستنەسەر پەرەپێدانی میکانزمەکانی کارکردن لەفەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە وچاکسازییدا.
لەمیانی بەشداریکردنیشی لەبازنەیەکی گفتوگۆ بەناونیشانی "ئەزموونی کرداری وەزارەت لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی"، د.شوانی ئەزموونی وەزارەتی خستەڕوو لەدووبارە هەڵسەنگاندنی گرێبەستە گرنگەکان ودەستنیشانکردنی فاکتەرەکانی گەندەڵی، جەختیشیکردەوە لەگرنگی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان، وتەئکیدیشی لەبەردەوامبوونی هاریکارییەکان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی بۆ پتەوکردنی شەفافیەت وپاراستنی سامانی گشتی کردەوه.