وزير العدل يزور عائلة المغفور له المدير العام الأسبق لدائرة الكتاب العدول ويشيد بإسهاماته البارزة في خدمة الوزارة
زار معالي وزير العدل د.خالد شواني، عائلة المغفور له السيد أمجد محمد أمين، المدير العام الأسبق لدائرة الكتاب العدول، مقدّمًا تعازيه ومواساته لرحيل شخصية عُرفت بتفانيها المهني وعطائها المتميز خلال فترة خدمتها في وزارة العدل.
وأعرب السيد الوزير، خلال الزيارة، عن بالغ تقديره للدور الكبير الذي أدّاه الفقيد في تطوير عمل دائرة الكتاب العدول، مشيرًا إلى أنه كان نموذجًا للقيادة الإدارية الرصينة، وأسهم بشكل فاعل في تحديث آليات العمل وتبسيط الإجراءات لخدمة المواطنين، ما انعكس إيجابًا على أداء الدائرة .
وأكد د. شواني أن الوزارة تستذكر بكثير من الاحترام والامتنان الكفاءات الوطنية التي تركت بصماتها في تطوير مؤسسات الدولة، مشددًا على أن الفقيد كان من بين أبرز تلك الشخصيات التي كرّست خبرتها وجهودها لخدمة المواطنين.
وەزیری داد سەردانی خانەوادەی کۆچکردوو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری فەرمانگەی دادنووسەکان دەکات و، ستایشی بەشدارییە دیارەکانی دەکات لەخزمەتکردنی وەزارەتدا
بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد، سەردانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بەڕێز ئەمجەد محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری فەرمانگەی دادنووسەکانی کردو، پرسە وهاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو بە دڵسۆزی پیشەیی و پەخشینی ناوازە لە ماوەی کارکردنی لە وەزارەتی داد.
لەمیانی سەردانەکەدا، جەنابی وەزیر پێزانینی قوڵی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵە بەرچاوەی کۆچکردوو لە پەرەپێدانی کارەکانی فەرمانگەی دادنووسەکان دەڕبڕی، ئاماژەی بەوەدا کە کۆچکردوو نموونەی پێشەنگی کارگێڕی ڕەسەن بووە و، بەشدارییەکی کاریگەری هەبووە لە نوێکردنەوەی میکانیزمەکانی کارکردن و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی کاری فەرمانگەکه هەیە.
د.شوانی دووپاتی کردەوە کە وەزارەت بەڕێز و پێزانینەوە کارامەییە نیشتمانییانەکان وەبیر دەهێنێتەوە کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر پەرەپێدانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەجێهێشتووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە کۆچکردوو لە دیارترین کەسایەتییەکان بووە کە شارەزایی و هەوڵەکانی خۆیان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.
