وجّه معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني، خلال ترؤسه اجتماعًا موسعًا لمديري مديريات التنفيذ في بغداد، بإعداد مسودة مشروع قانون تنفيذ جديد يراعي التطورات الحاصلة على المستوى القضائي والعدلي من خلال تشكيل لجنه عليا مختصة حيث يسهم هذا المشروع في تعزيز كفاءة تنفيذ الأحكام القضائية باستخدام أدوات التكنولوجيا الحديثة.
وشهد الاجتماع، الذي عُقد في مقر الوزارة، مناقشة أبرز التحديات والمعوقات التي تواجه عمل دوائر التنفيذ، حيث أكد معاليه ضرورة تبسيط الإجراءات وتحسين جودة الخدمات المقدمة للمواطنين، بما يضمن إنجاز معاملاتهم التنفيذية بسلاسة وعدالة.
كما تناول الاجتماع خطة عمل الدائرة السنوية، ومدى التقدم المُحرز في تنفيذ البرنامج الوزاري، إلى جانب مناقشة نسب الإنجاز الفعلية في مشاريع تطوير البنى التحتية لمديريات التنفيذ، وسبل تحسين بيئة العمل بما يواكب متطلبات العمل.
وفي ختام الاجتماع، شدد وزير العدل على الأهمية المحورية التي تضطلع بها دوائر التنفيذ في تطبيق أحكام القضاء وضمان الحقوق، مؤكداً أن الوزارة ماضية في دعم هذه الدوائر، وتأهيل كوادرها، والارتقاء بأدائها، بما يعكس التزام الحكومة بترسيخ سيادة القانون وخدمة المواطن.
 
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن لە بەغدا...
وەزیری داد ڕێنوێنی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای نوێی جێبەجێکردن دەدات بۆ ئەوەی هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دادوەری و دادیی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا.
بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد، لەمیانی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن لە بەغدا، ڕێنوێنی ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نوێی جێبەجێکردندا کە ڕەچاوی پێشکەوتنەکان لەسەر ئاستی دادوەری و دادیی بکات لە میانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای تایبەتمەندەوە، ئەم پڕۆژەیە بەشدار دەبێت لە پتەوکردنی کارامەیی جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای وەزارەت بەڕێوەچوو، دیارترین ئاڵنگاریی و ئاستەنگەکانی بەردەم کاری فەرمانگەکانی جێبەجێکردن تاوتوێ کران. جەنابی وەزیر جەختی لە پێویستی سووکردنەوەی ڕێکارەکان و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو بە هاووڵاتیان کردەوە، بەشێوەیەک کەراییکردنی مامەڵەی جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و دادپەروەرانە دەستەبەر بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی کاری ساڵانەی فەرمانگەکە و ئەو پێشکەوتنانە کرا کە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاریدا بەدەست هاتوون. هەروەها باس لە ڕێژەی پێشکەوتنی کرداری لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ژێرخانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن و ڕێگاکانی باشترکردنی ژینگەی کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کارکردن کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەزیری داد جەختی لە گرنگی جەمسەرگیری فەرمانگەکانی جێبەجێکردن کردەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان و دەستەبەرکردنی مافەکان. دووپاتیشی کردەوە کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەم فەرمانگانە و ڕاهێنانی ستافەکانیان و پەرەپێدانی ئاستی کارەکانیان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی حکومەتە بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و خزمەتکردنی هاووڵاتی.