أجرى معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني زيارة ميدانية إلى دائرة كاتب عدل الصالحية في مقر الوزارة، اطلع خلالها على الاستعدادات الفنية واللوجستية الخاصة بإطلاق مشروع الأتمتة الإلكترونية في إنجاز الوكالات بمختلف أنواعها. وشملت الجولة تفقد الأنظمة التقنية والكوادر المختصة، والوقوف على جاهزية البنى التحتية المطلوبة لاطلاق المشروع.
وأكد معالي الوزير أن المشروع يأتي ضمن البرنامج الذي أعدّته الوزارة انسجاماً مع توجهات الحكومة في رقمنة الخدمات العدلية وتبسيط الإجراءات أمام المواطنين. وأوضح أن اعتماد النظام الإلكتروني سيسهم في اختصار الوقت والجهد، وتخفيف الزخم عن دوائر كتاب العدل، فضلاً عن تقليل الأخطاء الورقية وتعزيز الشفافية والدقة في الأداء.
وبيّن معاليه أن الوزارة تعمل على تعميم التجربة في باقي دوائر كتاب العدول ، بما يضمن بناء قاعدة بيانات موحدة وتحسين جودة الخدمة العدلية، وأشار إلى أن هذه الخطوة تمثل جزءاً من خطة أشمل لتحديث البنى التحتية الرقمية لوزارة العدل، بما يرسخ ثقة المواطن بالمؤسسات الحكومية ويرفع مستوى الخدمات المقدمة له.
 
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ فەرمانگەی دادنووسی ساڵحیە...
وەزیری داد بەدواداچوونی مەیدانی بۆ کۆتا قۆناغەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی ئەلیکترۆنی بۆ بریکارنامەکان لە فەرمانگەکانی دادنووسیدا.
بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد سەردانێکی مەیدانی بۆ فەرمانگەی دادنووسی ساڵحیە لە بارەگای وەزارەت ئەنجامدا، لەمیانی سەردانەکەدا پێداچوونەوەی بە ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی ئەلیکترۆنی کرد بۆ ڕاییکردنی جۆرە جیاوازەکانی بریکارنامە، هەروەها گەشتەکە بریتیش بوو لە بەسەرکردنەوەی سیستەمی تەکنیکی و کارمەندانی پسپۆڕ و،ڕاوەستان لەسەر ئامادەیی ژێرخانی پێویست بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە.
جەنابی وەزیر تەئکیدیکردەوە کە پڕۆژەکە بەشێکە لەو بەرنامەیەی کە وەزارەت ئامادەی کردووە بە هاوتەریب لەگەڵ ڕاسپاردەکانی حکومەت بۆ بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە دادییەکان و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ هاوڵاتیان. ڕوونیشیکردەوە کە پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی ڕۆڵی دەبێت لەکورتکردنەوەی کات و ئەرکدا و، کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر فەرمانگەکانی دادنووسی، و کەمکردنەوەی هەڵەی کاغەزەکان و پتەوکردنی شەفافیەت و وردبینی لە ئاستی کارکردندا.
جەنابی وەزیر ڕوونیکردەوە کە وەزارەت کاردەکات بۆ گشتگیرکردنی ئەزموونەکە لەفەرمانگەکانی تری دادنووسی، بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی داتابەیسێکی یەکگرتوو و باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە دادییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانێکی فراوانتر بۆ مۆدێرنکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی وەزارەتی داد، بەمەبەستی چەسپاندنی متمانەی هاوڵاتی بە دامودەزگاکانی حکومەت و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکانیان.