عقد معالي وزير العدل الدكتور خالد شواني في مقر الوزارة اجتماعاً ضم الكوادر الإدارية في دائرة الإصلاح العراقية، لمتابعة التوجيهات السابقة ومراحل إنجاز الأعمال الخاصة بالجوانب الأمنية والصحية والإدارية، فضلاً عن البرامج التأهيلية الموجهة للنزلاء. وأكد معاليه ضرورة تسريع تنفيذ مشروع النظام الإلكتروني للمواجهة عن بُعد بين النزلاء وذويهم، لما يمثله من خطوة مهمة في تبسيط الإجراءات وتخفيف الأعباء عن عائلات النزلاء.
وشدد معالي الوزير على أهمية تهيئة جميع المستلزمات اللوجستية والفنية اللازمة لضمان نجاح المشروع، مبيناً أن الوزارة تولي اهتماماً خاصاً بتطوير بيئة العمل داخل المؤسسات الإصلاحية، من خلال اعتماد الحلول التقنية التي تسهم في الارتقاء بالخدمات المقدمة وتحقيق معايير الإصلاح الحديثة.
كما وجّه معاليه بإقامة دورات مكثفة تخصصية لمديري السجون ومعاونيهم بالتعاون مع الجهات المختصة، في مجالات حقوق الإنسان والإدارة والأمن، بهدف تنمية مهاراتهم وتعزيز قدراتهم في التعامل المهني والإنساني مع النزلاء، وبما ينسجم مع توجهات الوزارة في بناء كوادر إصلاحية مؤهلة قادرة على أداء مهامها بكفاءة ومسؤولية.
 
لەمیانی سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ستافی کارگێڕی لە فەرمانگەی چاکسازی... وەزیری داد ڕێنوێنی خێرایی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاوپێکەوتنی ئەلیکترۆنی و دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکانی دەدات.
بەڕێز دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد، کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای وەزارەت لەگەڵ ستافی کارگێڕی لە فەرمانگەی چاکسازی عێراقی سازکرد، بۆ بەدواداچوونی ڕاسپاردەکانی پێشوو و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کارەکانی پەیوەست بە لایەنە ئەمنی و تەندروستی و کارگێڕییەکان، هەروەها بەرنامەکانی شیاندنەوەی ئاڕاستەکراو بۆ ڕاگیراوان. جەنابی وەزیر جەختی لە پێویستی خێرایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ چاوپێکەوتنی لە دوورەوە لە نێوان ڕاگیراوان و کەسوکاریان کردەوە، لەبەر ئەوەی هەنگاوێکی گرنگ بەرجەستە دەکات لە ئاسانکردنی ڕێکارەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر کەسوکاری ڕاگیراوان.
جەنابی وەزیر جەختی لە گرنگی دابینکردنی هەموو پێداویستییە لۆجستی و تەکنیکییە پێویستەکان کردەوە بۆ دڵنیابوون لە سەرخستنی پڕۆژەکە، ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەت گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پەرەپێدانی ژینگەی کارکردن لەنێو دامەزراوە چاکسازییەکان، لەمیانی پەیڕەوکردنی چارەسەرە تەکنیکییەکان کە بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و بەدیهێنانی ستانداردە چاکسازییە مۆدێرنەکان.
هەروەها جەنابی وەزیر ڕێنوێنی ئەنجامدانی خولی تایبەتی چڕوپڕی پسپۆرێتی بۆ بەڕێوەبەرانی زیندانەکان و یاریدەدەرەکانیان دا، بە هاریکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، کارگێڕی، و ئەمنی، بە مەبەستی پەرەپێدانی کارامەییان و پتەوکردنی تواناکانیان لە مامەڵەکردنی پیشەیی و مرۆییانە لەگەڵ ڕاگیراوەکان، بەشێوازێک هاوتەریب بێت لەگەڵ ڕاسپاردەکانی وەزارەت بۆ بنیاتنانی کارمەندانی چاکسازیی ئامادەساز کە توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە لێهاتوویی و بەرپرسیارانە هەبێت.