وزير العدل د. خالد شواني يترأس اجتماع اللجنة الوطنية لمناقشة الأمر الديواني الخاص بإعداد الاستراتيجية الوطنية لتعزيز سيادة القانون وترسيخ العدالة
برئاسة معالي وزير العدل د. خالد شواني، عقد الفريق الوطني الاتحادي لتنفيذ الاستراتيجية الوطنية لتعزيز سيادة القانون وترسيخ العدالة 2025-2030، اليوم الاثنين، اجتماعه الأول بمقر الوزارة، وذلك بحضور السيدات والسادة الأعضاء ممثلي السلطة القضائية والتنفيذية للحكومة المركزية ونظرائهم في حكومة إقليم كردستان، إلى جانب ممثل منظمة "المحقق" لدعم سيادة القانون والديمقراطية.
وبعد ترحيبه بالسادة الحضور ومباركته لنجاح مبادرة منظمة "المحقق" ودراستها المقدمة لتنفيذ الاستراتيجية الوطنية لتعزيز سيادة القانون، أكد معاليه أن الاستراتيجية تهدف إلى ترسيخ مفاهيم الديمقراطية في مرحلة ما بعد 2003، كما تعبر عن سياسة الدولة في جميع مؤسساتها وكل حسب اختصاصه، لاعتماد الشفافية في تنظيم العلاقة بين الدولة والمواطنين، من خلال إخضاع جميع الأفراد والمؤسسات لسيادة القانون، مشيراً معاليه إلى أن تبني استراتيجية تعزيز سيادة القانون يتطلب وضع قوانين تضمن تمكين المواطنين من ممارسة حقوقهم المشروعة.
كما أكد سيادته أن العراق يتخذ خطوات جوهرية لرفع تصنيفه الدولي عبر تنفيذ التزاماته بحماية الحقوق السياسية والمدنية والاجتماعية، وتقديم التقارير أمام اللجنة المختصة في مجلس حقوق الإنسان بالأمم المتحدة بشكل مستمر ووفق التوقيتات المحددة، مشيداً سيادته بمشاركة ممثلي حكومة إقليم كردستان في عمل اللجنة للمرحلة المقبلة.
د. خاليد شوانی وەزیری داد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی دەکات بۆ تاوتوێکردنی فەرمانی دیوانی تایبەت بە ئامادەکردنی ستراتیژییەتی نیشتیمانی بۆ پتەوکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری
ئەمڕۆ دووشەممە تیمی نیشتمانی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پتەوکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری 2025-2030، ، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە بارەگای وەزارەت سازکرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز د. خالید شوانی وەزیری داد ،وئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامەکانی نوێنەرانی دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکاریی حکومەتی ناوەندیی و هاوتاکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی “لێکۆڵەر” “بۆ پشتیوانی لە سەروەری یاسا و دیموکراسی.
پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان و پیرۆزبایی سەرکەوتنی دەستپێشخەریی ڕێکخراوی “لێکۆڵەر” وتوێژینەوە پێشکەشکراوەکەی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پتەوکردنی سەروەری یاسا، جەنابی وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ستراتیژییەکە چەسپاندنی چەمکەکانی دیموکراسییە لەقۆناغی دوای ساڵی 2003 ، هەروەها گوزارشت لە سیاسەتی دەوڵەت دەکات بە هەموو دامەزراوەکانیدا،و هەریەکەیان بەپێی پسپۆڕێتی خۆی، بەمەبەستی پەیڕەوکردنی شەفافیەت لە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دەوڵەت و هاووڵاتیان، لەمیانی ملکەچکردنی هەموو تاک و دامەزراوەکان بە سەروەری یاسا، بەڕێزیان ئاماژەیشیدا کە پەیڕەوکردنی ستراتیژی پتەوکردنی سەروەری یاسا پێویستی بە داڕشتنەوەی یاساکان هەیە بۆ مسۆگەرکردنی لێهاتوویی هاوڵاتیان لە بەکارهێنانی مافە ڕەواکانیان.
جەنابی وەزیر هەروەها دووپاتی کردەوە کە عێراق هەنگاوی جەوهەری دەنێت بۆ بەرزکردنەوەی پۆلێنبەندی نێودەوڵەتی خۆی لەڕێگەی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بۆ پاراستنی مافە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی بەردەوام بۆ لیژنەی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەپێی کاتی دیاریکراودا، بەڕێزیان بەشداری نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کارەکانی لیژنەکە بۆ قۆناغی داهاتوو بەرز نرخاند.
بەشی ڕاگەیاندن و گەیاندنی حکومی